zagros news agency

تۆماس مۆلەر لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمان دەبێتەوە

دوای ئەوەی تۆماس مۆلەر لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو بڕیاریدا بایرن میونخ بەجێـبـێـڵـێـت و زۆربەی شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وابوو مۆلەر واز لە یاری کردن دەهێنێت بەڵام ئێستا بابەتەکە گۆڕاوە و مۆلەر لە بڕیاری وازهێنانی کشاوەتەوە.

 

ئێستا بەشێکی یانەکانی ئەمریکا و سعودیا و قەتەڕ پەیوەندیان لەگەڵ ئەستێرە ئەڵمانیەکە هەیە بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە مۆلەر نزیکترە لە ڕوو کردنە خولی ئەمریکی و لۆس ئانجلۆس گالاکسیە،کە لەسەر زۆربەی خاڵەکانی یەکتری ڕێککەوتوون.

 

مۆلەر ئێستا لە تەمەنی 34 ساڵیدایە و خاوەنی چەندان دەستکەوتی مێژووییە لەوانە خول و جامی ئەڵمانی و چامپیۆنزلیگ و مۆندیال و چەندان دەستکەوتی ترە،کە بەپێی ڕای زۆربەی شارەزایانی تۆپی پێ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان لە مێژووی ئەڵمانیا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

یاسین

سبەی هەولێر یاری هەیە

یاسین

لالیگا.. سێلتاڤیگۆ خاڵێکی گرنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت

یاسین