zagros news agency

لە واشنتۆن، سەفین موحسین دزەیی، لەگەڵ یاریدەدەری وزەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبووەوە

لە واشنتۆن شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت کۆبونەوەیەکی بەرهەمداریان هەبوو لەگەڵ تۆمی جۆیس، یاریدەدەری وەزیر بە وەکالەت بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ووزەی ئەمریکا.

سەرەڕای نیگەرانیەکان دەربارەی دوایین هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی ووزەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەمەشدا هەرێمی کوردستان و بەشەکانی تری عێراق توانایی فراوانکردنی کەرتی نەوت و گازیان هەیە، هەروەها بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە و فراوانبوونی گەشەی ئابوری.

جێگەی ئاماژەیە، بەیان سامی عبدالرحمن، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا یاوەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەشتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

دڵشاد

ئاگادارییەکى گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ قوتابیان

سەڵاح

د.نه‌ژه‌ت ئاكره‌یی بۆ زاگرۆس: ئه‌مه‌ریكا به‌دیدگای هاوبه‌شی ستراتیژی سه‌یری كوردستان ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقیش بۆچوونی كوردستان به‌ گرنگ ده‌زانێت

دڵشاد