بەڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان، باس له گرنگی پرۆژه‌ی ئاوی خێرا ده‌كات بۆ شاری هه‌ولێرو زانیاری ده‌خاته‌روو.
د.كاروان سه‌باح هه‌ورامی، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان، بۆ زاگرۆس گوتی: “پرۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر یه‌كێك له پرۆژه گرنگ و ستراتیژیه‌كانی كوردستانه كه گرفتی كه‌م ئاوی هه‌ولێری چاره‌سه‌ر كردووه، ئه‌و پرۆژه‌یە گۆڕانكاریی گه‌وره‌یە له بواری ئیداره‌دانی ئاو و پێشكهوتنێکی گه‌وره‌یه له توانستی ناوخۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی له‌و جۆره، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پرۆژه‌یه‌ك به‌و قه‌باره‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه، نزیكه‌ی زیاتر له ١٢٠٠ بیر له شاری هه‌ولێر داخراون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی بێت له‌سه‌ر پاراستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به دونیابینیی مه‌سرور بارزانی هه‌بووه بۆ پرسی ئاو. ئه‌گه‌ر خۆی خەمخۆر و پشتیوانی پڕۆژەکە نه‌بوایه، كاره‌كه درێژه‌ی ده‌كێشا، به‌ڵام هاتنه سه‌ر خه‌تی جەنابیان كه راسه‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی كرد، هۆكار بوو بۆ خێرا جێبه‌جێكردن و تەواوکردنی.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه ئاوی پیس له‌شاری هه‌ولێر دووباره خاوێن بكرێته‌وه و سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ پشتێنه‌ی سه‌زایی له‌شاری هه‌ولێر و بۆ كشتوكالیش به‌كاربهێنرێته‌وه.

