zagros news agency

نیویۆرک تایمز: به‌رپرسانی ئێران ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان به‌ ئه‌نقه‌ست زانیوه‌

ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” لە زاری بەرپرسانێکی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی شوێنە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە “کاری تێکدەرانە و ئەنقەست” بوون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئێران گوتوویانە، ژمارەیەک لەم ڕووداوانە “بە ئەنقەست و بە دەستێوەردانی سیخوڕانی دوژمن” ڕوویان داوە و ئەگەری دەستتێوەردانی ئیسرائیلیان بەدوور نەزانیوە.
دوای کۆتاییهاتنی پێکدادانی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە حوزەیرانی ٢٠٢٥، شەپۆلێک لە ئاگرکەوتنەوە هەندێک لە دامەزراوە پیشەسازی، سەربازی و ژێرخانییەکانی ئێرانی گرتەوە. یەکێک لەو ڕووداوانە، ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی ئابادان لە ١٩ی تەممووز بوو. ڕۆژی ڕابردووش، ئاگرێکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەیەکی بازرگانی لە ناوچەی ئازادی بەندەری ئەنزەلی لە باکووری ئێران کەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێردراوی ترەمپ: ئەمریکا دەستکەوێکی راستەقینەی له عێراق نەبووه

یاسین

ڕۆژنامەی ”جمهوری ئیسلامی” لەبارەی مامەڵەی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر پرسی ئێران هۆشداریی دەدات

یاسین

بەوێنە یەكەم بەفر بارین ئەم سال لە چیای ستینا لە دەڤەری بەرواری

سەڵاح