zagros news agency

سزادانی ٨٠ قوتابی زانکۆی کۆڵۆمبیا بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە ئیسرائیل

زانکۆی ناوداری کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە خۆپیشاندانە دژە ئیسرائیلییەکاندا بەشدارییان کردووە، سزایان داون.
بە گوتەی نوێنەرانی خوێندکاران، سزاکان ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی تەممووز ڕاگەیەنراون و نزیکەی ٨٠ خوێندکار دەگرێتەوە و بریتین لە دەرکردن لە زانکۆ یان هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی دەرچوون.
حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر زانکۆی کۆڵۆمبیا و دامەزراوە پەروەردەییەکانی دیکە و تۆمەتباری کردوون لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی پەیوەست بە جەنگی غەززە، هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەریان دژی جوولەکەدژی نەگرتووەتە بەر.
دواتر حکوومەتی ئەمریکا بەهۆی شکستخواردنی زانکۆکە لە پاراستنی خوێندکارە جوولەکەکان و تۆمەتی جوولەکەدژی، بودجەی زانکۆی کۆڵۆمبیای بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کەم کردەوە. زانکۆکەش لە وەڵامدا پێشنیار کرد بۆ وەرگرتنەوەی بودجەکە چەندین چاکسازیی ، کە ئەم هەنگاوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی تووڕەیی زۆرێک لە خوێندکاران بووەوە.
لە ساڵی ڕابردوودا، بەشێکی زۆری زانکۆکانی ئەمریکا، لەنێویاندا کۆڵۆمبیا، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە جەنگی غەززە، گۆڕەپانی خۆپیشاندانی توندوتیژی دژە ئیسرائیلی بوون

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکاری ئابووریی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: میلیشیاکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر وەبەرهێنەران لە عێراق

سەڵاح

ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری عێراق دەكرێتە پشوو

سەڵاح

وەزیری دارایی و ئابووری دەنگی بەهاندەرانی یانەی زاخۆ دا

یاسین