zagros news agency

مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

 

 

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی سەر بە وەزارەتەكەیانی بڵاو كردووەتەوە و مووچەخۆران ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە، ئێواران و شەوان مووچەكانتان وەربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/7/2025، دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی سەر بە وەزارەتەكەیانی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا هاتووە: “ئەم دوو سێ ڕۆژە پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە، باشترە مووچەخۆران لە کاتەکانی ئێواران و شەواندا ئامێرەکانی ڕاكێشانی پارە (ATM) بەکار بهێنن بۆ ڕاکێشانی مووچەكانیان، لەبەر سەلامەتیی گشتی و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

سەڵاح

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح