ئهندامێكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئاماژه بهوه دهكات كه بریارێكی وهزیری خوێندی باڵای عێراق دروست نییه و رهتی دهكهنهوه كه تایبهت بهزمانی كوردی.
د.نههله ئهفهندی له راگهیهنراوێكدا دهلیت: “لە بەرواری ٢٠٢٥/٧/٢٥، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ كاروباری توێژینەوەی زانستی واژۆی لەسەر نووسراوێك كردووە كە تێیدا فەرمانی بە زانكۆكانی (مووسڵ، كەركووك و دیالە) كردووە (دەقی فەرمانەكە لە كۆمێنت دادەنێم)، توێژینەوە و تاقیكردنەوەكان بە زمانی كوردی نەكرێت و بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە خوێندن تەنیا بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزییە، بگرە فەرمانی كردووە كە پرسیارەكان بۆ قوتابیانی كورد وەرگێریش نەكرێت ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری لێ داوە، بە تەواوی پێچەوانەی دەستووری عێراقە و پێشێلكردنی زەقی یاسا و دەستووریشە، چونكە لە ماددەی ٤ی دەستووری عێراقدا بە روونی هاتووە كە زمانەكانی (عەرەبی و كوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا)، كەواتە هیچ كەسێك ناتوانێت مافێك كە دەستوور بە خەڵكی داوە و گەلانی عێراق دەنگیان پێ داوە، پێشێل بكات. هەروەك بەپێی هەمان ماددە، مافی خوێندن نەك هەر بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی دراوە، بەڵكوو ئەو مافە بە (توركمان و سریان و ئەرمەنییەكان)یش دراوە. ……..هەروەك لە بڕگەی دووەمی هەمان ماددەدا ئەوە ڕوون كراوەتەوە كە دەبێت لەسەر (بنەمای یەكسانی) لە هەموو دامەزراوەكانی عێراقدا هەردوو زمانەكە بەكار بهێندرێت.
ئهوهش دهخاتهروو: ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، پێچەوانەی چەندان بڕیاری دادگای فیدڕالیی عێراقە كە تێیدا جەخت لە یەكسانیی عێراقییەكان لە هەموو بوارەكان دەكاتەوە.بە هەموو جۆرێک ئەم جۆرە نووسراوانە ڕەت دەکەینەوە وهەڵوێستی توندمان دەبێت بەرامبەر یان دەبێت وپەنا دەبەینە بەر دادگاش ئەگەر پێویست

