zagros news agency

یۆڤانتۆس گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نزیکە لە نوێترین گرێبەستی ئەم مێرکاتۆی هاوینە ئەویش بە گواستنەوەی “جادۆن مەلیک سانچۆ”ی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد،کە بەپێی قسەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەڕا بێت سانچۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس بە تەواوی ڕێککەوتووە تەنها ماوەتەوە سەر ڕازی بوونی مان یونایتد.

 

بەگوێرەی قسەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بێت یۆڤانتۆس سانچۆی ڕازی کردوە پەیوەندی بکات بەو یانەیە بە مووچەی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆ جگە لە پاداشت و پارەی زیاتر لەکاتی دەستکەوت و نازناو لەگەڵ یانەکەی تۆرینۆ،بەڵام هێشتا مانچێستەر ڕازی نییە و داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەسبەردار بوون لەو یاریزانە لە بەرامبەردا یۆڤانتۆس 20 ملیۆن یۆرۆ دەدات بۆ کڕینی سانچۆ.

 

سانچۆی تەمەن 25 ساڵ لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کردوە بەڵام بەهۆی نەبن دەرفەت و دابەزینی ئاستی نەیتوانیوە ببێتە جێگای سەرنج لەگەڵ شەیتانە سوورەکان وەرزی ڕابردووش بە خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی کرد ئێستاش چاوەڕێی ڕەزامەندی مان یونایتدە تاکو لە ئیتاڵیاوە بگەڕێتەوە سەر ئاستەکەی جارانی.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەکانی ئینگلتەرا ئەم وەرزە زۆرترین داهاتیان هەبووە

یاسین

مباپێ لە وەڵامی نەیماردا: دەمەوێت شتە باشەکان لەبیرم بێت

یاسین

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

یاسین