zagros news agency

بڕیاری قەدەغە کردنی تەرجمە کردنی پرسیارەکان کاری پێ ناکرێت

ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز نعیم عبود وەزیری خوێندنی باڵا قسەم کردو لەبارەی ئەو نوسراوەی وەزارەت بۆ قەدەغە کردنی تەرجمە و وەلامدانەوە جگە لەزمانی عەرەبی ، ڕایگەیاند ئەو بڕیارە کاری پێ ناکرێت و پارسالیش بەهەمان شێوە ڕامان گرت ، بەسوپاسەوە وتی من رێزی زمانی کوردی دەگرم و ئەوەی کراوە لەناو کۆمەڵێک راسپاردەی وەزارەت بوە ، دوای پەیوەندیم لەگەل بەڕیز وەزیری خوێندنی باڵا پەیوەندیم بەسەرۆکی زانکۆوە بەڕێز دکتۆر عمرانەوە کردو پێم راگەیاند کەئەو بابەتە هەڵوەشاوەتەوە ئێستا تەوجیهت لەو بارەوە پێ دەگات و ئەویش بڕیاری دا کار بەتوەجیهی وەزیر بکات و ئەو نوسراوە کاری پێ ناکات ، پارساڵیش دیسان ئەو بریارەمان هەڵوەشاندەوە قوتابیان دڵنیادەکەینەوە دەتوانن بەزمانی دایک وەلام بدەنەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی برایه‌كی خۆی كوشتبوو، ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

بە فەرمان و ڕەزامەندیی مەسرور بارزانى، (100) ڕێگەپێدانى دیكەی دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر ڕەشاد میران کرد

یاسین