ئاسایشی ههولێر له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس نێردراوه، راگهیاند، لە ڕێکەوتی ٢٨ / ٤ / ٢٠٢٦ لە گوندی دووشیوانی سەر بەقەزای قوشتەپەی شاری هەولێر ، لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە، کە هاوڵاتیەک بەناوی ( مالک ئەنوەر احمد ) پیشەی شوانی مەڕوو ماڵاتە و لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە.
وتیشی، دەستبەجێ لە لایەن تیمی تاوانەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتباری بکوژ ئاشکرا کرا کە دەکاتە برایەکی کوژراوەکە.
دوای ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژمان دەستگیر کرد بەناوی ( د ، أ ، أ ).
لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی براکەی خۆی كوشتووه.

