zagros news agency

قالیباف بەکارهێنانی مۆبایلی لە هۆڵی پەرلەمانی ئێراندا قەدەغە کرد

 

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، بەکارهێنانی تەلەفۆنی دەستی لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانەوە لە هۆڵی پەرلەماندا قەدەغە کراوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “ئی انتخاب”، قالیباف گوتی: “جگە لە بابەتە ئەمنییەکان، ئێمە لەناو هۆڵی پەرلەمان و لەبەردەم پرۆسەی یاسادانانداین و نابێت مۆبایل بەکار بهێنین. تەنانەت ئەگەر کێشە ئەمنییەکانیش چارەسەر بکرێن، بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی ئەوەیە تەلەفۆنی دەستی نەهێنرێتە ناو هۆڵی پەرلەمان.”
شایەنی باسە، مانگی ڕابردوو بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدعایان کردبوو تەلەفۆنی هۆشمەند ڕۆڵی هەبووە لە دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو بەرپرسە ئێرانییانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران. بەرانبەر بەمە، مێهدیە شادمانی، کچی عەلی شادمانی، فەرماندەی کوژراوی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، گوتی باوکی تەلەفۆنی دەستیی بەکار نەهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشتوگوزاری عێراق: هەوڵ دەدەین تا ساڵی ٢٠٣٥ ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینه ١٠ ملیۆن

سەڵاح

سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا گەیشتە دەوحە

سەڵاح

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداريی له‌ پرسه‌ى سه‌رۆككۆمار و ياوه‌رانی گەیشتە تاران

سەڵاح