zagros news agency

وائل کفوری بە گۆرانییەکی نوێی نیشتمانی گەڕایەوە

گۆرانیبێژی لوبنانی، وائل کفوری، نوێترین گۆرانیی نیشتمانیی خۆی بە ناوی “راجعین” دەگەڕێینەوە. بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنسێرتە هاوینییەکانی لە لوبنان، کە لە میانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی (الأرز) بەم گۆرانییە دەستیپێکرد.

گۆرانییەکە لە تێکستی شاعیر مونیر بو عەساف، ئاواز و دابەشکردنی میوزیکی بیلال زەینە، و لە بەرهەمهێنانی خودی وائل کفورییە.

گۆرانییەکە خاوەن ستایلێکی نیشتمانییە و وەک رێزێک بۆ جەماوەری لوبنانی دادەنرێت. ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاوکراوەتەوە و پەیوەندیی بە ئەلبومە نوێیەکەی “WK 25″ـەوە نییە.

ئاهەنگەکەی وائل کفوری لە فێستیڤاڵەکە پێشوازییەکی گەرمی جەماوەری لێکرا و سەرجەم بلیتەکانی فرۆشران کە بۆ هۆڵێک بوو جێگەی 10 هەزار کەسی تێدا دەبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “هەورامان لە نێوان بەرداشی ململانێکان” بەڕێوەچوو

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART