zagros news agency

ئێران؛ دوو جوولەکەی ئەمریکایی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر کران

کەناڵی گشتیی “کان”ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتیی ئەمریکایی لەنێو ئەو ٣٥ جوولەکەیەدان کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی مانگی ڕابردوو، لە ئێران بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی، یەکێک لەو دوو هاووڵاتییە ئەمریکاییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە، بەڵام ئەوی دیکەیان هێشتا لە زینداندایە.
کەناڵەکە ئاشکرای کردووە، ئەو کەسەی ئازاد کراوە جوولەکەیەکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی و دانیشتووی لۆس ئەنجلسە، و کەسەکەی دیکەش ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئێرانەوە بۆ نیویۆرک کۆچی کردووە. هەردووکیان بۆ سەردانی خزم و کەسەکانیان گەشتیان بۆ ئێران کردبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت و بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنیان، گوتی: “ئەو دوو ئەمریکاییە لە کات و شوێنێکی هەڵەدا گەیشتنە ئێران.”
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا ١١ ئەندامی کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ئێرانی ئازاد کردووە کە بە “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” تۆمەتبار کرابوون.
کەناڵی کان ڕایگەیاندووە کە ئێستا تەنیا پێنج جوولەکە بە تۆمەتی “سیخوڕی” لە ئێران لە زینداندا ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی باڵای ده‌م پارتی و به‌رپرسانی ئاک پارتی پرۆسه‌ی سیاسیی تورکیایان تاوتوێ کرد

یاسین

وادەی کۆتایی هاتنی پڕكردنەوەی فۆرمی خۆراك دیاری کرا

سەڵاح

لەبەسرە تۆڕێکی تاوانکاریی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

سەڵاح