zagros news agency

سعوودیە: چارەسەری دوو دەوڵەت کلیلی سەقامگیری ناوچەکەیە

 

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەدی نایەت، تا شەڕی غەززە کۆتایی پێ نەیەت و دەوڵەتی فەڵەستینی دانەمەزرێندرێت.

فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەدی نایەت تا شەڕی غەززە نەوەستێت و ئازارەکانی فەڵەستینییەکان کۆتایی پێدێت، چونکە هیچ متمانە و هۆکارێک نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە کاتێکدا کوشتن و وێرانکاری لە کەرتی غەززە بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی باس لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکرێت، ئەوکات دەتوانین باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بکەین.

گوتیشی: دەبێت یەک نوێنەری گەلی فەڵەستین هەبێت ئەویش دەسەڵاتی فەڵەستینە، داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ئەرکێکی لە مێژینەیە و نابێت بە ڤیتۆی ئیسرائیلەوە ببەسترێتەوە.

فەیسەڵ بن فەرحان، باسی لەوەش کرد، سعوودیە پێی وایە کە چارەسەری دوو دەوڵەت کلیلی سەقامگیری ناوچەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

لەبەر نەبوونی متمانە بە حەلبووسی، حزبێكی عێراقی گرێبەستی پێ واژۆ دەكا

یاسین

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی بۆ زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح