مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، هەموو پێداویستییەکان بۆ پێشوازی له زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن ئامادە کراون.
مەسعود باتێلی روونی کردەوه: 57 کابینه له حاجی ئۆمەران بۆ راییکردنی مامەڵەی زیارەتکاران دانراون و دەتوانین رۆژانه پێشوازی له 50 هەزار زیارەتکار بکەین.
دەشڵێت: چوار وێستگه بۆ زیارەتکاران داندراون و هەموو پێداویستییەکان بۆ مانەوەی زیارەتکاران له وێستگەکان دابین کراون.
ئاشکراشی کرد: دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هەر زیارەتکارێک پاکێجەکی ئاماده کردووه و ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ زیارەتکاران دابین دەکرێت.
روونیشی کردەوه: هەموو خەرجییەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێم و دەزگاری خێرخوازیی بارزانی دابین کراون و حکوومەتی عێراقی هیچ خەرجییەکی نەداوه.
باتێلی گوتی: 1500 پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران له حاجی ئۆمەران بۆ هەولێر و 1200 پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران له هەولێر بۆ کەربەلا ئاماده کراون.

