zagros news agency

بایرن میونشن گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێکردەوە

 

بایرن میونشن بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی سڤێن ئولڕایشی گۆڵپارێزی دێرینی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی ڕاگەیاند، بەمەش لانیکەم وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە.

ئولڕایخی تەمەن 36 ساڵ، لە ساڵی 2015ەوە پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، 103 یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە، بەشداریکردووە لە چەندین نازناودا، دیارترینیان 9 نازناوی خولی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپایە.

ماکس ئیبەرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەڵێت: ئەو متمانەپێکردن و یەکدەنگی بەرجەستە دەکات،لەهەرکاتێک بێت بە پێوستەکی باشی دەبینین بۆ یانەکەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

محمەد سەڵاحیش کراوەتە ئامانج و بەرەو سعودیە

یاسین

پاڵەوانە کوردەکە لە مالیزیاش سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول و ئارسناڵ لەنێو یاریگای خۆیان دوو خاڵیان لەدەستدا

یاسین