ڕۆبن ڤان پێرسی ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا نهێنیەکی ئاشکرا کرد سەبارەت بە یاری نەکردنی بۆ بارسێلۆنا لە ساڵی 2015،کە ئەو کات یاریزانی یانەی فانەربەخچە بوو باسی لەوە کرد بریکاری کارەکانم پێی وتم ناوی تۆم خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆی یانەی بارسێلۆنا بە مەبەستی گواستنەوەت بۆ ئەو یانەیە.
ڤان پێرسی وتی ئەو کات بارسێلۆنا خاوەنی مێسی و سوارێز و نەیمار بوو ئینریکی ڕاهێنەریش بەدوای یاریزانێکی شیاو دەگەڕا بۆ شوێنگرەوەی ئەوانە،کە ئەو کات تەمەنم 32 ساڵ بوو بەڵام بەپێی ئەزموونی یاری کردن و گۆڵ تۆمارکردنم بارسێلۆنا دەیتوانی سوود لە تواناکانی من وەربگرێ،کە یاری کردن بۆ بارسێلۆنا خەونی من بوو.
سەبارەت بە سەر نەگرتنی بۆندەکە ڤان پێرسی وتی دوای ماوەیەک بریکارەکەم پێی ڕاگەیاندم ئەو بۆندە کارەکانی ناچێتە پێشەوە چونکە فانەربەخچە داواکاریەکانی زۆر قورسن و بارسێلۆناش ناتوانێ ئەو هەموو مەرج و داوا قورسە بباتە جێ بۆیە خەونەکەی منیش نەهاتەدی.
“سەرکار ڕێبوار”

