رێکخراوى هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، کۆڵبەرێکى کورد لە كوردستانی ئێران، لە سەرما رەقبووەوە و گیانی لەدەستدا.
رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو ئاشكرایكرد، ئه‌و كۆڵبه‌ره کورده بەناوى هەستیار عەبدولکەریمى لەکاتى کۆڵبەریدا لە سنورى سەقز، به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌ناو به‌فردا رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆڵبەرەکە تەمەنى 15 ساڵ بووە و خەڵکى دیواندەرە بووە لە کوردستانی ئێران.
بە گوێرەى ڕاپۆرتی رێکخراوەکە، کۆڵبەرێکى دیکە بەناوى میلاد حوسێنی کە تەمەنى 16 ساڵ بووە، بە تەقەى راستەوخۆى هێزە ئەمنییەکانى ئێران بریندارکراوە.
به‌پێی ئامار و ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ساڵانه به سه‌دان كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌كوژرێن یان بریندارده‌كرێن، جگه له‌وه‌ی كه له‌ناو به‌فردا به‌هۆی سه‌ختی ڕێگاكانه‌وه ڕه‌قده‌بنه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.