zagros news agency

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکاران لە پەیمانگاکانی پیشەیی خۆێندنی ئینگلیزی ( ٥ ) ساڵی لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، گەرمیان) قوتابیان و خوێندکارانى سنوورى پارێزگاکانیان دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی لاى خوارەوە بەپێ ی پاریزگاکانیان داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- هەشتا (٨٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت, بۆ هەر بەشێک تەنها ٢٠ قوتابى و خوێندکار وەردەگیرێـت.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێکدێـت:
• بازرگانى/ بەشى ژمێریارى
• گەشتوگوزار/ بەشى کارگێڕى هۆتێل و میواندارى
• دیزاین /بەشى گرافیک دیزاین و بەشى ئینتێریەر دیزاین.
• کۆمپیوتەر / ئاى تى
٤- قوتابی خوێندکارى پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت .
٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لەسەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
٧- پێشکەشکردن بۆ ماوەى یەک مانگە لەڕێکەوتى ٣ی ٨ ی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات وە لەڕێکەوتى ۳۰ی ٨ی ٢٠٢٥ کۆتایى دێت.
٨- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرت، کە هەمان کۆد و پاسۆردە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتۆتەوە. واتا دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت بەهۆى ئەم لینکەى خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.
https://www.e-parwarda com
– وەزارەتی پەروەردە

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوە لەبارەی باری تەندروستیی عادل ئیمام دەدرێت

ART

وەزارەتی تەندروستی، پڕوپاگەندەیەکی ناو سۆشیاڵ میدیا ڕەتدەکاتەوە

یاسین

دوو لیوای ھاوبەش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەست بەکار دەبن

یاسین