zagros news agency

چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا لە خنکان

 

ئەمڕۆ بەیانی چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری قەزای بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون.

لەمبارەیەوە بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  ئەمرۆ بەیانی کاتژمێر ٧ لە رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا خنکان، ئەو چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون.

هەروەها بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوو لەو کەسانەی خنکاون برای یەکدین و هەرچوار خنکاوەکە تەمەنیان بچووکە، دانیشتووی بەردەڕەشی بچووکن لەنێو سەنتەری قەزاکە.

ئەو چوار کەسەی لە رووباری خازر خنکان:

 

ئوسامە محەممەد عەزیز؛ لەدایکبووی 2003

مەحموود جەمال عەبدولواحید؛ لەدایکبووی 2004

بیلال کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2007

محەممەد کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2008.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فلۆرنس پیو: شەش مانگ تووشی خەمۆکی بووم

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART