وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی لیستی ناوی باڵیۆزی نوێیەکان بڵاوکردەوە، هاوکات دووپاتیکردەوە کە هەڵەن.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، “هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا لەم دواییانەدا کۆمەڵێک لیستیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایه ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی باڵیۆز لە وەزارەتی دەرەوە لەخۆدەگرێت. ئەمەش بەدوای خۆیدا چەندین زانیاری و دزەپێکردن و سەرنجی پەیوەندیدار بەو بابەتەدا هێنایه ئاراوە، کە هەندێکیان بەهۆی تای کێبڕکێی سیاسی و هەڵبژاردن و بەرژەوەندییە کەسییەکانەوە بووە له لایەک و لە لایەکی دیکەوه هەندێک پێوەری وردی بابەتییەکانیان بەدی نەهێنا کە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی ئاست بەرزەوە دانرابوو کە زیاتر لە دوو ساڵە کاریان کردووە بۆ تێکەڵکردنی بابەتەکه و زیانگەیاندن بە کادرە پیشەیی و نیشتمانییەکانی دیکەی وەزارەت بە بڵاوکردنەوەی سیڤی هەڵبەستراو و زانیاری ناڕاست لەسەریان.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو لیستانەی کە بڵاوکراونەتەوە نادروستن، هەروەها ڕەنگدانەوەی سروشتی ڕاستەقینەی ئەو ناوانە نین کە تێیدا هاتووە و پێشینەی نیشتمانی و پیشەیی و ئەکادیمییان هەیه کە 55 باڵیۆزی دەرەوەی وەزارەتەکەی لەخۆگرتبوو و زیاتر لە 90%ی باڵیۆزەکانیان پێکدەهێنا، لەکاتێکدا تەنها پێنج باڵیۆزی ناو وەزارەتەکە بوون”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو زانیارییە دزەپێکراوانە ناتەبایە لەگەڵ ئەو میکانیزمە دەستووری و یاسایی و کارگێڕییانەی کە لیژنەکە لە ڕێکارەکانیدا بۆ ئامادەکردنی کاندیدی باڵیۆزییەکان کە شایستەی ناوبانگی عێراقن و دەتوانن کورتهێنانی بەرچاو لەم پۆستە گرنگەدا پڕبکەنەوە، کە گەیشتووەتە زیاتر لە 90% لە بارەگای وەزارەت و لە نوێنەرایەتییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانمان لە دەرەوەی وڵات”.
ڕوونیشیکردەوە، “27 باڵیۆز لەخزمەتدان، 11یان تەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی، بڕیارە پێنج باڵیۆزی دیکە لە ساڵی 2026 خانەنشین بن، ئەمەش کاریگەری لەسەر کاریگەریی دیپلۆماسی عێراقی دروستکردووە لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی، بەو پێیەی چوار پۆستی جێگری سکرتێری هەیە و 18 بەش هەیە کە پێویستیان بە پلەی باڵیۆز هەیە بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە 94 نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە دەرەوەی وڵات”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەت دڵنیایی داوە کە پابەندە بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بەم بابەتە و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، دامەزراندنێکی هاوسەنگ کە ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی کۆمەڵگەی عێراقی بێت و گەیشتن بە هاوبەشی ڕاستەقینە. هەروەها دڵنیای دەدات لە بوونی دەستپاکی و لێهاتوویی و نیشتمانپەروەری، دوای ئەوەی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوەی خۆیان بە سیڤی پێشکەشکراوی کاندیدەکان تەواو دەکەن و دڵنیا دەبن لەوەی کە کەسە هەڵبژێردراوەکان مەرجەکانی دادپەروەری جێبەجێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لیستی هەڵبژێردراو 23%ی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییەکان و کەسانی دەرکراوی سیاسی لەخۆدەگرێت؛ 64%ی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان فەرمانبەری حکومەتن؛ 19%ی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان چالاکی سیاسین لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یان ناوەندەکانی لێکۆڵینەوه و 17%ی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان ئەکادیمی زانکۆکانی عێراقن. 62%ی کاندیدەکان هەڵگری بڕوانامەی بەرزن و 38% بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە.”

