zagros news agency

ڕووسیا 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای خستە خوارەوە

 

ڕووسیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئۆکرانیا بۆ سەر وڵاتەکەی، 18 درۆنیان لەناو بردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆکرانیا وێستگەی شەمەندەفەری ڤۆلگۆگرادی کردووەتە ئامانج.

دووشەممە، 4ـی ئابی 2025، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ڕووسیا، بەڵام هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا توانیان 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی بخەنە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، حەوت درۆن لە کۆبان خرانە خوارەوە، چوار درۆنی دیکە لە ڤۆرۆنیج و دوو درۆن لە ناوچەی بێلگۆرۆد و پێنجی دیکە لەسەر دەریای ئازۆڤ خرانە خوارەوە.

هاوکات ئاندرێ بۆشارۆڤ، پارێزگاری هەرێمی ڤۆلگۆگراد لە تێلێگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئۆکرانیا، وێستگەی شەمەندەفەری ڤۆلگۆگراد لە باشووری ڕووسیا ئاگری گرت، هەروەها هێڵی کارەبای ناوچەکەش زیانی بەرکەوتووە.

گوتیشی: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە نەتەقیوەتەوە لەسەر هێڵی شەمەندەفەر لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری ئارچیدا کەوتووەتە خوارەوە. بەڵام “هیچ زیانێک بە هێڵی ئاسنینەکە نەگەیشتووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێرانە بۆ ئۆسکار

ART

داشکاندنێکی گەورە لە کرێی ئاو دەکرێت

سەڵاح

حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند

یاسین