zagros news agency

هۆکارەکانی ئاوسانی گورچیلە کامانەن

مەبەست لە ئاوسانی گورچیلە کۆبوونەوەی میزە لە ناو گورچیلەکاندا کە دەبێتە هۆی گەورەبوونی گورچیلە و لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیە بۆ کێشەیەکی بنەڕەتی لە ڕۆشتنی میزدا، دکتۆر ڕەوا عومەر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوەی زیاتر باس دەکات.

– هۆکارەکانی ئاوسانی گورچیلە دەکرێت بەم شێوەیە پۆلێن بکرێن :
1- گیرانی بۆری میز یان بۆری حالب بە هۆی بەردی گورچیلە یان تەسکبوونەوە یان وەرەم.
2- گەورەبوونی پرۆستات لە پیاوانی بە تەمەندا دەبێتە ڕێگر لە ڕۆشتنی میز.
3- خانمان لە ماوەی دووگیانیدا.
4- وەرەمی میزەڵدان.
5- هەوکردنی توندی بۆری میز یان گورچیلە.

– چارەسەری ئەم حاڵەتە بەندە بە هۆکاری بنەڕەتی و توندی ئاوسانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینه‌وه‌یه‌ك : خواردنەوەی قاوەی تاڵ، ده‌بێته‌ هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە خه‌ڵه‌فان و ئه‌لزه‌هایمه‌ر

lana

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە چەوری تەندروست بۆ توشبووانی شەکرە

lana

بەرزبوونەوەی شەکری خوێن چۆن کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت؟

lana