ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرەو جێگیربوون ئاراستەی گۆڕیوە، دوای ئەوەی لە ماوەی سێ کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
بڕیاری زیادکردنی بڕی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە مانگی داهاتوودا، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوتی دابەزاندبوو.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بەجێگیری مایەوە و بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش چەند سەنتێک دابەزی و بە 66 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی دووشەممە نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس بەڕێژەی 1٪ دابەزی و گەیشتە کەمترین ئاست لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا.

