دوایین بەرهەمی چاپکراوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەرتووکی شیعریی “گژلۆک کچەکا قشتالی”یە لە نووسینی نووسەر شاعیر موحسین قوچان، کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە زنجیرە چالاکییە ئەدەبییەکانی دەزگاکە دێت کە ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی زیاترە بە بواری شیعر و ئەدەبیات و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی بە بەرهەمی بەپێز.
موحسین قوچان، وەک یەکێک لە دەنگە دیارەکانی کوردستانە و بە تایبەت دەڤەری بادینانە، لەم پەرتووکە نوێیەیدا کۆمەڵێک تێکستی شیعریی قووڵی پێشکەش کردووە، تێیدا ڕەنگدانەوەی ژینگەی کوردستان و هەستە مرۆییەکان بە ڕوونی دەبینرێت، تەنیا باسی خەمی تاک ناکات، بەڵکو بە شێوازێکی هونەریی بەرز تیشک دەخاتە سەر مێژوو و کولتووری ناوچەکە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەکی بەهێز بۆ نووسەران و ئەدیبان، تاوەکو بەرهەمەکانیان بە باشترین کوالیتی چاپ بکرێن و بگاتە دەستی خوێنەران.

