zagros news agency

بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند

 

سێشەممە، 5-8-2025 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلەی ڕێختەر لە ناوچەی  ‘زهکلوت’ـی سەر بە پارێزگای کرمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئاماژە بە زیانی گیانی نەکراوە.

ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە پەیمانگای جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 8:36 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە قوڵایی 28 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە.

بەرپرسانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە، دانیشتوانی نزیک ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ، لە هەمان کاتدا تیمەکانی فریاکەوتن دەستیان بە هەڵسەنگاندنی مەیدانی کردووە، بۆ ئەوەی زیانە ئەگەرییەکانی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون بکەن.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر بوومەلەرزە لە ئێران ڕوودەدات، کە هەندێکیان کارەساتی مرۆیی گەورەیان لێکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەم نزیکانە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات

یاسین

زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن

سەڵاح

هەولێر.. ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بارانبارین و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو دەستیان پێکرد

سەڵاح