zagros news agency

لەکۆتاییدا مانچینی قسەی خۆی کرد دەربارەی ڕۆیشـتـنـی بۆ خولی سعودی

 

دوای ئەوەی لەم هاوینەدا یەکێک لەو ناوانەی زۆر بە یانە سعودیەکانەوە دەبەسترایەوە و دەگوترا یانەکانی سعودیا لێی نزیکن و دەیگوازنەوە ئەویش لە کۆتاییدا قسەی خۆی کرد و بڕیاری خۆیدا سەبارەت بە مانەوە یان ڕۆیشتنی بۆ خولی ڕۆشەنی سعودی.

 

جیانلوکا مانچینی ئەستێرەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کوێریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی”ڕۆما ماڵی منە هەر کەسێک دێتە ڕۆما خۆشەویستی و سۆزی پێدەدرێت و فێری عەشقی ڕۆما دەبێت،من لێرەم و ناتوانم ئێرە بەجێـبـێـڵـم،دەزانم هاندەرانمان ناتوانن بێنە نێو یاریگا یاری بکەن بۆیە دەبێ ئێمە باشترین یاری بکەین لەپێناوی ئەوان”.
بەم وتانەش یاریزانەکە مانەوەی خۆی لە ڕۆما یەکلایی کردەوە.

 

جیانلوکا مانچینی تەمەن 29 ساڵ لە ساڵی 2020ـەوە پەیوەندی بە یانەی ڕۆماوە کردوە و لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی بەرزپێشکەش دەکات لەگەڵ ڕۆما 206 یاری ئەنجامداوە و هەڵکەوتەی ئەکادیمای یانەی فیۆرینتینای ئیتاڵیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ڕۆناڵدۆوە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاگیرا

یاسین

کاتی گەڕانەوەی پێدرێ بۆ یاریگاکان دیاریکرا

یاسین

لە کۆتاییدا یانەی زاخۆ ڕاهێنەری نوێی ئاشکرا کرد

یاسین