zagros news agency

دوو ئەکتەری نوێ بەشداریی وەرزی دووەمی “3 BODY PROBLEM” دەکەن

دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی زنجیرەی زانستی خەیاڵیی “3 BODY PROBLEM” بووە جێی ستایشی رەخنەگران و بینەران، تۆڕی نێتفلێکس بە فەرمی دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ وەرزی دووەم و دوو ئەکتەری نوێی بۆ کاستە بەهێزەکەی زیاد کردووە. هەریەک لە کلاودیا دومیت و ئیلی دی لانج بەشداری لە وەرزی نوێدا دەکەن و ڕۆڵی گرنگیان دەبێت.

دومیت رۆڵی “کاپتن ڤان ڕاین” و دی لانج رۆڵی “ئەیلا” دەگێڕن. زنجیرەکە لەسەر بنەمای زنجیرە رۆمانێکی چینی بە هەمان ناو لە نووسینی لیو سیسین بەرهەمهێنراوە و خەڵاتی “هیوگۆ”ی بەدەستهێناوە، باس لە یەکەم پەیوەندیی مرۆڤایەتی دەکات لەگەڵ بوونەوەرێکی بیانی و ئەو دابەشبوونەی لەناو مرۆڤەکاندا دروستی دەکات.

زنجیرەکە لەلایەن دەیڤد بێنیۆف و دی. بی. وایس، بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی بەناوبانگی “Game of Thrones”، دروستکراوە و کاستێکی بەهێزی هەیە کە ئەکتەرانی وەک لیام کەنینگهام، بێندیکت وۆنگ و جۆن برادلی لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی سوودانی: عێراق لە دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆری بەردەکەوێت

سەڵاح

دینزڵ واشنتن بیر لە وازهێنان دەکاتەوە

ART

وێنه‌ی چاندنی 800 نەمام له‌ هه‌ولێر ببینه‌

سەڵاح