zagros news agency

وەڵامێک بۆ سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان

دوێنێ لەشاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبونەوە جەماوەرییەکان بەرێز محمد حلبوسی سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کەئەو نجم الدین کەریمی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دورخستوەتەوە ، هەرچەندە خوا لێخوشبو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بو بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە و دەڵێم ،
جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بویت و سەرۆکی حزبیش بویت نەتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دورخرایتەوە ، چۆن دەڵێ من نجم الدین کەریمم لاداوە لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبو نجم الدین کەریم پارێزگار بو جەنابت ئاوارە بویت لەدهۆک و تەنها ئەندام پەرلەمانێک بویت ،
هیوادارم لەو شارەی کەبەخوێنی پێشمەرگەو هێزکانی تر پارێزراو هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش کاتێکی خۆش بەسەربەریت .
وەڵامی تریشم دەبێت بۆ وتەکانی دیکەت .

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وە

سەڵاح

ڕێناس عیزه‌ت دۆسكی بۆ زاگرۆس: دهۆك و سه‌رۆك بارزانی بونه‌ته‌ هێمای به‌رخودان و ئازادی و پێكه‌وه‌ ژیان

یاسین

ئارام پشدەری : دەمانەوێت ئەو پرۆژانەی بە هۆی دەسهەلاتدارانی سلێمانیەوە وەستاون تەواویان بكەین

گوران