zagros news agency

هەموو شتێک کۆتایی پێهاتووە جاک گریلیش لە مانچێستەر سیتی دەڕوات

ئەمڕۆ هەواڵەکانی بەریتانیا چاویان خستبووە سەر داهاتووی جاک گریلیش تەنانەت یانەی داهاتووشی ئاشکرا کراوە بەپێی زانیاریەکان یانەی داهاتووی ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە ئێڤەرتۆنە و زۆربەی کارەکانی گواستنەوەی تەواو کراوە.

 

گریلیش دوای ئەوەی بە ئاشکرا لەلایەن پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتیە پێی گوترا بوو یانەیەکی تر بۆخۆی بدۆزێتەوە چونکە لە پلان و بەرنامەکانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دەریهێناوە،کە ئەمەش زیاتر وای لە گریلیش کرد ڕوو بکاتە ئێڤەرتۆن.

 

بەپێ زانیاریەکان گرێبەستەکەی گریلیش بۆ ماوەی وەرزێکە بەشێوەی خواستن و بژاردەی کڕینی هەمیشەیی لەگەڵ نییە لەگەڵ ئەوەشدا یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە بەشێکی مووچەی یاریزانەکە بدات
بە قسەی فابریزۆ ڕۆمانۆ بێت سبەی بۆندی گریلیش بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەک وردەکاریی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران ئاشکرا دەکات

یاسین

کۆمپانیای Apple خەلاتی تایبەت بەخشی بە دۆناڵد ترەمپ

یاسین

ئاراس سەعید: بۆ شاردنه‌وه‌ی رووی ڕاسته‌قینه‌ی به‌غدا به‌ناو میدیا و پەرلەمانتار و حزبی ئۆپۆزسیۆن بە ئەجێندای دەرەکی مانۆڕی گەورەیان بەگەڕ خستووە

یاسین