zagros news agency

چارەسەری کەم خوێنی لە منداڵدا بەهۆی کەمی ئاسنەوە

سەرەتا پێویستە پزیشکی منداڵان پشکنینی تەواو بۆ منداڵەکە بکات بۆ ئەوەی هۆکارەکەی دەسنیشان بکات و چارەسەری هۆکارەکەی بکــــات.

هۆکارەکانــــــی :

١. کەم خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن.
٢. زۆر خواردنی شیر لەدوای تەمەنی یەک ساڵی.
٣. بەدخۆراکـــــــی.
٤.خوێن بەربــــوون.
٥.هەوکردن بەهۆی هەندێ میکڕۆبـــــەوە.
٦. نەخۆشی گەنم و جـــۆ.

دووای ئەوەی هۆکارەکەی چارەسەر دەکرێت پزیشکی دەرمانی ئاسن دەنووسێت بۆ منداڵەکە کە دەبێت بۆ ٢ بۆ ٣ مانگ بە بەردەوامی بیخوات بە برێ پێویست بە پێی کێشی منداڵەکە، لە ژێر چاودێری پزیشکی منداڵان بێت بۆ ئەوەی بزانرێت چارەسەرەکە کاریگەری هەیە یان نا .
بۆ منداڵی سەروو ٦ مانگ لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمان دەبێت لەو خواردنانە زۆر بخوات کە مادەی ئاسنی زۆر تێدایە وەک:
١. گۆشــــت
٢. مریشــــک
٣. جگـــــەر
٤. نسکێنــــە
٥. سپینــــاخ
٦. پەتاتــــە
٧. زەردێنەی هێلکـــــە
٨. خورمـــا
٩. کشمیـــــش
١٠. قەیســـی
١١. بروکلـــی
١٢. شوتــــی

لەگەڵ دەرمانی ئاسن باشترە برتەقاڵ و لالەنگی و ئەو میوانەی کە ڤیتامین سیان زۆر تێدایە زۆر بخورێن چونکە ڤیتامین سی یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات لە ریخۆڵەدا . هەروەها چاو قاوە کەم بخورێت چونکە هەڵمژینی ئاسن کەم دەکاتەوە.

ئامادەکردنـــــی:

دکــــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پزیشکی نەخۆشییە هەناویەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی پڕتەقاڵی سوور بۆ تەندروستی جەستە

lana

بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە سەرمادا ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

lana

سێ جۆر میوە چارەسەری کێشەکانی نوستن دەکەن

lana