zagros news agency

وەزارەتی سامانه سروشتییەکان بەفەرمی رێککەوتنی نوێی هەناردەکردنەوەی نەوتی ئاشکرا کرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.
کۆبوونەوەکان لە ١٧ مانگی ٧ دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە ١١ی مانگی ٨ رێکەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە ، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
هەروەها بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت یاری دێربی لەبەڕژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین