zagros news agency

کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، رەزامەندی لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 نیشاندا.

بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیارەکە دوو جۆر داشکاندن لەخۆدەگرێت و بەم شێوەیە دەبێت:

کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 50% بۆ هەموو ئەو قوتابییانەی کە لەسەر کورسی گشتی و تایبەت وەرگیرابوون، بەڵام بەهۆی بڕیاری “تەدویر” گواستنەوەوە ناچارکراون بەشێوازی پارالێڵ و بە پارە خوێندنەکەیان تەوابکەن.

کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەڕێژەی 25% بۆ هەموو ساڵەکانی خوێندن، بۆ ئەو قوتابییانەی کە لە بنەڕەتدا بە شێوازی تایبەت (پاراڵێڵ) وەرگیراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

دڵشاد

کۆتا یاری ئەم هەفتەیەی کاڵچۆ ئاگرە

یاسین

“فارس عيسا” به‌شدارى ئاهه‌نگى جه‌ژنى نيشتمانى قه‌ته‌ر ده‌كات

دڵشاد