ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دۆخی ژیان لە کەرتی غەززە وایکردووە گەنجەکان ئاوات بە مردن بخوازن

جەیمس ئێڵدەر، گوتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان “یونسێف” ڕایگەیاند، دۆخی ژیانی لەکەرتی غەززە گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی کە گەنجەکان بە رێکخراوەکەیان گوتووە، هیوای کوژرانیاندەخوازن تاوەکو لەو کابوسە ڕزگاریان بێت.
ئێڵدەر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دۆخی غەززە گەیشتووەتە ئاستێک کە بە “تاریکترین بەشی مێژووی مرۆڤایەتی” ناو دەبرێت.
ئامااژەی بەوەشکرد، “گەنجەکان زۆر بێ ئومێد بوون تا ئەو ئاستەی هیوای کوژرانیان دەخوازن تاوەکو لەو کابووسە ڕزگاریان بێت”. دەشلێت: ناتوانیت گوزارشت لە بەردەوامی ئەودۆخە بکەیت کە لەکەرتی غەززە ڕوودەدات.
کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە گەماڕۆ دراوە سیاسەتی برسیکردن پەیرەو دەکات، هەرچەندە زۆر داوا لە ئیسرائیل دەکرێت سنوورەکان بکاتەوە تاوەکو هاوکارییە مرۆییەکان بگەیننە کەرتی غەززە.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
تەندروستی غەززە، لە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023)ـەوە تاوەکو ئێستا، ژمارەی کوژراوان بۆ 32 هەزار و 333 کەس بەرزبووەتەوە و 74 هەزار و 694 کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.

س/ئای 24
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

خسرۆ هەركی : سەرۆك بارزانی سومبلی ئاشتی و ئەندازیاری چارەسەركردنی پرسە گرنگەكانە

گوران

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌

یاسین

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین