به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی دۆزی ره‌وای كوردستانه، پارتی به‌رگری له مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات نه‌سازش له‌سه‌ر مافه‌ده‌ستووریه‌كان ده‌كات و نه قبوڵیه‌تی كورد وه‌ك پله‌دوو سه‌یری بكرێت.
زانا مه‌لا خالید، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌مرۆ 16ی ئاب یادی دامه‌زراندنی 79ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، پارتی خاوه‌نی دۆزی ره‌وای كوردستانه، به‌رگری كاری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، پارتی نه‌سازش ده‌كات له‌سه‌ر مافه ده‌ستووریه‌كان، نه‌قبوڵ ده‌كات له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌چاوی پله‌دوو سه‌یری بكرێت، پارتی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م نه‌یارانی گه‌لی كوردستان كه رێگانادات ناسنامه‌و شوناسی ئه‌م گه‌له له‌ناوبچێت، له‌پێناوی كوردستان و سه‌ربه‌رزی كوردستان پارتی رووبارێك خوێنی داوه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی كوردستان به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی به‌رده‌وامی پارتی بووه.
راشی گه‌یاند: له‌م ساڵیاده‌دا پارتی كه حزبی یه‌كه‌مه له ئاستی جه‌ماوه‌ری له عێراق و كوردستان بۆ داهاتوو پارتی به‌هێزتر و جه‌ماوه‌ری تر و فراوانترده‌بێت، رۆژانه گه‌نج و لاوی خوێن گه‌رمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی پارتییه‌وه ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه پارتییه ده‌توانێت قه‌واره‌ی كوردستان بپارێزێت، ئه‌وه پارتییه ده‌توانێت له‌رێگای حكوومه‌ته‌وه ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری به‌ده‌ست بهێنێت.

