zagros news agency

منارەی چۆلی نۆژەن دەکرێتەوە

 

هەولێر شارێکی جوانى خاوەن مێژوویەکی کۆنە و دێرینە و بوونی شوێنەواری وەک قەرات و منارەی چۆلی جوانییەکی زیاتری بەو شارە بەخشیوە، بە مەبەستی پاراستنی ئەم میراتە مێژووییەش، بڕیارە لەونزیکانە دەست بە نۆژەنکردنەوەی منارەی چۆلی بکرێت، کە یەکێک لە شوێنەوارە دێرین و ناسراوەکانی پایتەختى هەرێمى کوردستان و بە یەکێک لە منارە دەگمەنەکانى ناوچەکە و جیهان دادەنرێت.

منارەی چۆلی، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری (1190 – 1232زایینی) دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای قەڵای هەولێر و یەکێکە لە سیمبولە دیارەکانی شارەکە، دوو دەرگا و دوو پلیکانەی جیاوازی هەیە بۆ سەرکەوتن، کە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی. بەرزییەکەی نزیکەی 37 مەترە، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەوروبەری چۆڵەوانی بووە، بە “منارەی چۆلی” ناسراوە.

لە ئێستادا، تیمێکی شارەزای وڵاتی چیک لێکۆڵینەوەی وردیان لە بارەی منارەکەوە کردووە و کەموکوڕییەکانیان دەستنیشان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوە، هەمان تیم 17 ساڵ لەمەوبەر کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ منارەکە ئەنجام دابوو.

کاری نۆژەنکردنەوەکەش بریتى دەبێت لە:

– گۆڕینی شوورەی منارەکە.
– پڕکردنەوەی کەلێنەکان و چەندین گۆڕانکاری دیکە.
– دانانی کامێرای چاودێری لە دەوروبەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری، بە بەهای ( 10 ملیۆن دۆلار ) ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ واژۆ كرا

یاسین

عومڕەکارێکی کوردستان لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

دڵشاد

واژۆکردنی پەیمانێکی بەرگری لەنێوان سعوودیه و پاکستان لە سێبەری زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا

سەڵاح