ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەسیر شەممە کۆنسێرتێک لە تونس سازدەکات

هونەرمەند نەسیر شەممە، کۆنسێرتێکی لە هۆڵی ئۆپێرای لە پایتەختی تونس سازکرد.

کۆنسێرتەکە بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لە چوارچێوەی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی عود لە 18 ئەم مانگە دەستیپێکرد.

ئەو هونەرمەندە، چەند بەرهەمێکی میوزیکیی لە ئاوازی خۆی پێشکێشکرد، جگە لە چەند ژەنینەوە ئاوازی چەند گۆرانییەکی عەرەبی.

شەوانە لە فێستیڤاڵەکەدا، کۆنسێرت بۆ هونەرمەندانی عەرەب بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان سازدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عومرو دیاب ئاهەنگێک لە جونە سازدەکات

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

“It Ends with Us” نۆ ملیۆن دۆلاری دیکە بەدەستدێنێت

ART