zagros news agency

مانچستەر یونایتد بریارەکانی ڕوونە لەسەر هۆیلۆند

 

ڕۆژنامەنووس بن جاکۆبس دووپاتیکردەوە کە مانچستەر یونایتد هەڵوێستێکی ڕوونی لەبارەی داهاتووی ڕاسمۆس هۆیلۆندی بەرگریکارەوە هەبووە، دوای ئەوەی لە پێکهاتەکەی دوورخرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یانەکە دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بە نرخی 40 ملیۆن پاوەند، هەروەها بە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینیش ئەگەری هەیە. بەڵام ئەم بژاردەیە لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە پێ باشتر نییە.

تا ئێستا یانەی ئەیسی میلان بە ئارەزووی خۆی ماوەتەوە بۆ گواستنەوەی هۆیلۆند ،بڕیارەکە ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەر بە پاڵپشتی تەواوی کارگێڕی باڵای یانەکە دراوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە بە ئاشکرا خواستی خۆی بۆ مانەوەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ڕاگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاحی دەستنیشان کرد

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە

یاسین