zagros news agency

زانیاری نوێ لەبارەی مووچە گەیشت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئومێد هەیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت.

 

شاخەوان عەبدوڵڵا لە گوتی، نەوت بەربەستی بەردەم کێشەی مووچە بوو، بەڵام ئەو مەلەفە چارەسەر کرا و ئێستا داخراوە. گوتیشی، “بە هەناردەکردنەوەی نەوت، راستەوخۆ مووچە خەرج دەکرێت”.

 

لەبارەی مووچەی مانگەکانی 6 و 7، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، ئەو دوو مووچەیەش خەرج دەکرێت و هیچ مووچەیەک نافەوتێت.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی کێشەیەکی دیکەی مووچەی کرد، ئەویش داهاتی ناوخۆیە. لەوبارەیەوە رایگەیاند، “ئەوەش چارەسەر کراوە” و دڵنیایی دا، “لە هەفتەی داهاتوودا کۆمەڵێک کرانەوە بەڕووی نەوت و مووچەدا هەیە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا باسی کۆبوونەوەیەکی چوار رۆژ پێش ئێستای خۆی لەگەڵ سوودانی کرد، گوتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد، “ئەو هەنگاوە خێرایانەی هەرێمی کوردستان و ئەو بەرەوپێشچوونانەی هەن، وایکردووە ئومێدمان هەبێ لە چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی مووچە چارەسەر بێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هانسی فلیک پەنادەباتە هەمان ڕێچکەی چاڤی هێرناندێز

یاسین

راگەیاندراوێكی بەپەلە لە جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی راستەقینەی دەنگدانی تایبەت

یاسین

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح