zagros news agency

شەقامى سەرەکی ( هەولێر – بەحرکە )، دواى نۆژەنکردەوە و قیڕتوکردنی کرایەوە

شەقامى سەرەکی ( هەولێر – بەحرکە )، دواى نۆژەنکردەوە و قیڕتوکردنی بەڕووى هاوڵاتییان و شوفێران کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و عەمید ئارام بورهان، بەرێوەبەری پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەرى شارەوانى2، لە ڕێورەسمێکدا، شەقامى سەرەکى ( هەولێر – بەحرکە ) لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بۆ بەحرکە دواى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی کردەوە، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنی کرابوو.

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیشدا، سەبارەت بە کردنەوەى شەقامەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى2، ئاماژەى بە گرنگى شەقامەکەدا، کە شەقامێکى گرنگى شارى هەولێرە و هاتووچۆیەکى زۆرى لە سەرە و کارەکانى نۆژەنکردنەوەى بەکوالێتیەکى بەرز ئەنجامدراوە.

هەروەها جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ هەوموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ.

جێگەى باسە، نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامى سەرەکى ( هەولێر – بەحرکە ) کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێراى ( 100 مەتریی، 120مەتری، 150 مەتریی ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەى نزیکەى 5 کیلۆمەترە. هەردوو قۆناغى یەکەمى کارەکانى لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری تاکو 120 مەتری سایدی چوون بۆ بەحرکە و قۆناغى دووەمى لە شەقامی سەرەکی 120 مەترى تاکو شەقامی 150 مەترییە، بەکۆتا هات و بەڕووى هاوڵاتییان و شۆفێران کرایەوە، کە کۆی گشتی کارەکانی پڕۆژەکەش لە هەردوو قۆناغدا بریتی بوو لە ( 85 هەزار مەتر دووجا ) قیڕتاوکردن و چاککردنەوەى شەقامەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شاری شیرازی ئێران ئاگر لە کۆگایەکی گەنمدا کەوتەوە

یاسین

120 ملیار دینارەكە نێردرا

سەڵاح

١٦٠٠ کەشتی له‌ گەرووی هورمز گیریان خواردووه‌، بۆ تێپه‌ڕین سه‌لامه‌ت نییه‌

سەڵاح