zagros news agency

تەلەگراف: ئێران پەنابەرانی ئەفغانستانی وەک کارتی فشار دژی بەریتانیا بەکاردەهێنێت

 

ڕۆژنامەی “تەلەگراف”ی بەریتانی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو چوار بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران سەردانی ئەفغانستانیان کردووە و داوای لیستی ئەو کەسانەیان لە تاڵیبان کردووە کە گومانی سیخوڕیکردنیان بۆ بەریتانیا لێدەکرێت.
بەپێی ڕۆژنامەکە، سوپای پاسداران لە بەرانبەر وەرگرتنی لیستەکەدا، بەڵێنی بە بەرپرسانی تاڵیبان داوە گوشار بخەنە سەر حکوومەتی ئێران بۆ ئەوەی دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا بنێت.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە تاڵیبان لیستەکەی ڕادەستی شاندی ئێرانی کردووە و تاران دەستبەجێ چەند کەسێکی نێو لیستەکەی دەستگیر کردووە، کە دوای هاتنەسەرکاری تاڵیبان لە ترسی گیانیان پەنایان بۆ ئێران هێنابوو.
“تەلەگراف” پێشتریش لە ٥ی ئابدا بڵاوی کردبووەوە، سوپای پاسداران داوای لیستی ناوی ٢٥ هاووڵاتیی ئەفغانستانی کردووە تا وەک کارتی فشار لە دانوستانەکاندا دژی بەریتانیا بەکاریان بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاری پێشەنگی دەولەمنترین کەس لە جیهان بە ئیلۆن ماسک چۆلکرد

یاسین

‎ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

گوران

شەڕی گەورەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا دەستی پێكرد

سەڵاح