zagros news agency

حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی لەبەرژەوەندی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا لەناوخۆی هەرێم دەرکرد

 

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم،کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سەر داهاتی زانکۆکان خەرج دەکرێت واتا لە ئەستۆی خوێندکاران نییە.

جێی باسە کرێی هەڵسەنگاندنی زمانەوانی و زانستی بڕی 300 هەزار دینار بوو کە زانکۆکان لە خوێندکارانی خوێندنی باڵا وەریاندەگرت و ئەمەش بارگرانی بوو لەم بارودۆخە خراپەدا، دوای ئەم بڕیارە، خوێندکار پێویست ناکات ئەو بڕە پارەیە بدات و ئەوانەی ئەو بڕە پارەیەیان لێوەرگیراوە پێویستە لەلایەن زانکۆکان بۆ خوێندکار بگەڕێنرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ بە ڕیمۆنتادا خۆی گەیاندە پلەی دووەم جێی ریال

یاسین

‎مونا قه‌هوه‌چی: کوردستان نەوەستان لە کاروانی سەرکەوتن و پاراستنی دەستکەوتەکان

گوران