zagros news agency

بەرنامەی خۆراکی جیهانی: بەرهەمی گەنمی سووریا ٤٠٪ کەم بووەتەوە و مەترسیی برسێتی هەیە

بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) ڕایگەیاند، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی سووریا بە ڕێژەی ٤٠٪ دابەزیوە، ئەمەش مەترسیی برسێتیی توند بۆ سەر نزیکەی سێ ملیۆن کەس لەو وڵاتە دروست دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمساڵ لە ماوەی ٣٦ ساڵی ڕابردوودا خراپترین ساڵ بووە بۆ کەرتی کشتوکاڵی سووریا و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە حکوومەتی سووریا لە دابینکردنی گەنمدا شکستی هێناوە و تا ئێستا تەنها توانیویەتی ٣٧٣.٥٥ تۆن گەنم بکڕێت، لە کاتێکدا پێویستیی وڵاتەکە بۆ ئەمساڵ نزیکەی ٢.٥٥ ملیۆن تۆنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزشکیان: بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئامادەی ڕێککەوتنین

یاسین

ئەگەر ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەت بکاتەوە ڕەنگە شاندی ئەمەریکا گەشتی عومان نەکات

سەڵاح

چێنەر نزار شکۆ و مێژووی نالی شاعیر لە پەیکەرێکدا دەخاتەڕوو

ART