بەگوێرەی زانیارییەکان، یانەی ڕیال مەدرید بە وریاییەوە بیر لە گواستنەوەی ڕۆدری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەکاتەوە کە وەرزی ڕابردوو خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، ئەوەش دوای پێکانی سەختی ئەژنۆی کە نزیکەی ساڵێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.
هەرچەندە یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە بە بژاردەیەک دادەنرێت بۆ جێگرتنەوەی تۆنی کرۆس و لۆکا مۆدریچ، بەڵام یانە ئیسپانییەکە بەهۆی باری جەستەیی و گرانی نرخەکەی کە دەکاتە 100 ملیۆن یۆرۆ دوودڵ دەبێت. ڕەنگە بڕیارەکە بۆ هاوینی داهاتوو دوابخرێت بۆ چاودێریکردنی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.
یانە ئیسپانییەکە لە ئێستادا یەک پۆستی بەتاڵی لە پێکهاتە ٢٥ یاریزانەکەیدا هەیە و تا ١ی ئەیلول کە کۆتایی گواستنەوەی هاوینەی لالیگایە.

