رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و رۆشنبیر و مامۆستایانی زانكۆ و کەسایەتیی و رۆژنامەنوسان، لە شاری سلێمانی و لە ئۆفیسی گۆڤاری هەردەم، بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، میوانداریی نووسەر و لێکۆڵەر د.عومەر رەنگێنەیی کرد.
لەو گفتوگۆ کراوەیەدا، کە له‌لایه‌ن رۆژان كه‌ریم به‌ڕێوه‌برا و تایبه‌ت بوو به (کو‌لتوور و ئینتیما)، باس له هه‌ریه‌ك له چه‌مكه‌كانی كولتوور و ئینتیما و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كدی كرا.
پاشان ڕۆڵی هه‌ردوو چه‌مك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و کۆمەڵگەی کوردی له چه‌ند ره‌هه‌ندێكه‌وه خرایه‌ڕوو .
دیالۆگه‌كه كه به‌شێوازێكی كراوه به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بووان به‌شداری گفتوگۆكان بوون و چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیازیان خسته‌ڕوو.

