zagros news agency

سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ زاگرۆس: پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌مپینی مه‌خمووریش له‌ چوار چێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی یه‌كلا ببێته‌وه‌

 

به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌مپی مه‌خموور تائێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ بریارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

كەمپی مەخموور لە میدیاكانی توركیا و جیهان قسەی زۆری لەبارەوە دەكرێت، بەوەی كەی چۆڵ دەكرێت و خەڵكەكەی كەی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟ ئەمەش دوای ئەو هەنگاوی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان قەندیل و توركیادا هات كە دەستی پێكردووە و هەنگاوەكانی چەكدانانی پەكەكە بووە بە كردار و لەناو پەرلەمانی توركیا كۆمیسیۆنێكی بۆ پێكهێنراوە.

لە ساڵی ١٩٩٠، نزكەی ١٥ هەزار كەس لە باكووری كوردستان، بەهۆی وێرانكردنی گوندەكانیان و شەڕی نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا، ناچار كران ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن، سەرەتا لە كەمپی ئەترووش و پاشان لە مەخموور، بە چاودێریی نەتەوە یەكگرتووەكان گیرسانەوە. باس لەوە دەكرێت، هەنگاو بۆ چۆڵكردنی ئەو كەمپە دەنرێت، چونكە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوی باشی بڕیوە و ئیدی كاتیەتیی ئەوان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئاژانسی (BBC)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، لەنێوان توركیا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، هەنگاوی چۆڵكردنی ئەو كەمپە دەستی پێكردووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا هەنگاوەكان ئەنجامیان نەبووە و مەخموور چۆڵ نەكراوە.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “تائێستا هه‌نگاو بۆ چۆڵكردنی كه‌مپی مه‌خموور نه‌نراوه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ چوار چێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا ئه‌م كه‌مپه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌”.

گوتیشی: “ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ رێككه‌وتنی توركیا و عێراقه‌ كه‌ چاره‌نووسی ئه‌م كه‌مپه‌ چێ لێبكرێت، چونكه‌ پرۆسه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌ پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره‌ زۆر ره‌هه‌ندی جیاواز ده‌گرێته‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌مپی مه‌خمووره‌ كه‌ توركیا بریاری چییه‌ و چۆن ده‌بێت هێشتا دیار نییه‌”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی ناخۆش هاندەرانی ئەرجەنتین شۆک دەکات

یاسین

بڕیاری قەدەغە کردنی تەرجمە کردنی پرسیارەکان کاری پێ ناکرێت

دڵشاد

له‌ ترسی هێرشه‌كان، دۆسییه‌ی ئه‌منیی دوو قه‌زای پارێزگای ئه‌نبار ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا

یاسین