zagros news agency

زانیاری نوێ لەسەر مووچە کاتی هاتنی دەخرێتەروو

 

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریار دراوە کە مووچەی مانگی شەشی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆ هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت.

شوان محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەشیوەیەکی گشتی لە کۆبونەوەکەی رۆژی سێشەمەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بریار دراوە کە مووچەی مانگی شەشی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بۆ ئەمرۆ پێنجشەممە فرا ناکەون کە بینێرن، بەلام بۆ هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت، بەلام تەنیا لە رووی ئیداریەوە کە حکومەت بریاری لیداوە بە نووسراو بکرێت بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکە بنێردرێت ئەمانە تەنیا رێکاری یاساین ئەگەر نا بریار لە ناردنی دراوە.

هەروەها شوان محەممەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هیچ مووچەیەک نافەوتێت، بەلام ئێمە لە عێراقداین جێگای متمانە نیە، لەگەل عێراق لەسەر رێککەوتنەکان ئەزمونێکی خراپمان هەیە و حکومەتی عێراق تێروانینێکی سلبی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق لە سزادانی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان و غەدر کردن لە کوردستان بەردەوامە، زۆر جا لە ماوەی دە کاتژمێردا بریار دەدەن و لە ماوەیەکی کورتدا بریارەکانیان دە گۆرن یان پاشگەز دەبنەوە.

رێنو یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمێکی بۆ رۆژی ئاڵا له‌قه‌ڵای هه‌ولێر كرایه‌وه‌

سەڵاح

شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد

یاسین