ژماره‌یه‌كی زۆری دیلگیراوانی ئۆتێل لاله‌زار ده‌كه‌ونه ده‌ست هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و دوای وێنه‌گرتنیان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و به‌جنێو سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌لێت: “ئه‌وه پێشێوولكردنی مافی مرۆڤه و تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه”.
تاڤگه عومه‌ر، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به دیله‌كان كرا پێشلكاری ته‌واوه، تاوانه له‌كاتی جه‌نگدا له به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌ردوو دادگای لاهای و جنێفدا هاتووه، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یان كراوه پێشلكاری مافی مرۆڤه و تاوانی ئاشكرایه.
راشی گه‌یاند: به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌شكۆی ئه‌و كه‌سانه دراوه، چونكه له‌سه‌ر شه‌قام پاڵخراون و ده‌ستیان به‌ستراوه و وێنه‌یان گیراوه و سوكایه‌تیان پێكراوه، هه‌تا كه‌سێك تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌مانه به‌دیل گیراون چۆن ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
گوتیشی: “ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و عێراقیش بێته‌سه‌رخه‌ت، چونكه عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌شكه‌نجه و له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه عێراقیش رووبه‌رووی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌بێته‌وه”.

