zagros news agency

ناوی سەرجەم فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو بوو

 

لە هەرێمی كوردستان تەنیا 20 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی ماوە تا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەربگیرێت، ئەویش تا سێشەممە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێن.

 

سەرچاوەیەک بۆ “خواکوڕک” ئاشکرای کرد، تا ئێستا نزیكەی 20 هەزار فەرمانبەر ماون لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنی زەوی ناویان پەسند بكرێت. ئەوانیش لەم یەك دوو رۆژە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێ‌ بدرێت.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی “خواکوڕک” ئەوانەی ناوەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت ئەوانەن كە پێشتر فۆرمەكانیان تەواو نەبوون و لە هەموو وەزارەتەكاندان، زیاتر كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆن، و بەمنزیکانە رێکارەکان تەواو دەکرێن بۆ پێدانی رەزامەندی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

وەزیری بازرگانی عێراق: زیاتر لە چوار ملیۆن ناوی وەهمی و دووبارەمان لە لیستی بەشەخۆراکدا ئاشکرا کردووە

یاسین

وەزارەتی دارایی : لە حەوت ساڵی ڕابردوودا لە کۆی ٨٤ مانگ ٧٤ مووچە دابەش کراوە.

یاسین