ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند یانەی ئەی سی میلان دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ڤیکتۆر بۆنیفەیس بە مەبەستی ئیمزا کردنی گرێبەست دەکەوێتە گومان و خۆیان کپ دەکەن لە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کڕینی ئەو یاریزانە لەم مێرکاتۆیە.
حاڵەتەکە بەو جۆرە بووە،کە لە پشکنینەکان دەرکەوتووە بۆنیفەیس بارودۆخی ئەژنۆی زۆر گونجاو نییە و هێشتا یاریزانە نەیجیریەکە پێکانی هەیە لە ئەژنۆی و ڕەنگە ئەمە تووشی پێکانێکی درێژی بکاتەوە و میلانیش بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە ڕۆڵی قوربانیەک ببینێ لەم گرێبەستەدا.
ئێستا بۆنیفەیس گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا و لەوانەیە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە نەکات و هەر لەگەڵ بایرن لیڤەرکوزن بەردەوام بێت،کە یایزانەکە دەمێک بوو خەونی پۆشینی درێسی میلان بوو
ئەو پێکانەی ئەژنۆشی دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی ڕابردووی،کە بەشێکی ڕۆنامەکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن نەتواندراوە بەتەواوی ئەو یاریزانە چارەسەر بکرێت و ئێستاش تووشی ئەو بارودۆخە بۆتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

